پەرلەمانی بەریتانیا، سوپای پاسدارانی ئێران دەخاتە لیستی تیرۆر

 

 

دوای ئەوەی سوپای پاسداران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی لە کارووباری ناوخۆی ژمارەیەک وڵات وەردا دەست درێژیەکانی سوپای پاسداران نارەزایەتی چوند  وڵاتی جیهانی لێکەوتەوە لە دواهەمین پێشهاتیش پەرلەمانی بەریتانیا سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرۆر.

 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاندووە کە  پەرلەمانی بریتانیا، سوپای پاسداری رژێمی ئێران بە هۆی كردەوە هەڕەشە و تیرۆر ئامێزەكانی لە ناوچەکەو ناوخۆی ئێران دەخاتە لیستی تیرۆری نێودەوڵەتییەوە .

 

ئەو هەولەی بەریتانیا دوای ئەوەهات کە گوشارەکانی سەر ئێران لەلایەن ئەمریکا زیادی کردووەو دوێنێ دوو بەرپرسی باڵای ئیتلاعاتی ئێرانی سزادا.

 

 

Back to top button