سەرۆکی حکومەتی هەرێم: بە هۆی ڕێککارەکانی حکوومەت ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە داکشاندایە

دوای ئەوەی لەم هەفتەیە ژمارەی تووشبوون گیان لە دەستدان بە هۆی کۆرۆنا کەمی کرد، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت بە هۆی ڕێککارەکانی حکوومەت ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە داکشانە

‎مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە توویتێکی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر رایگەیاندووە کە بە هۆی ڕێککارەکانی حکوومەت ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە داکشانە.
‎سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی “ڕێژەی تووشبون بە کۆڕۆنا لە دابەزیندایە بەهۆی ڕێککارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام پەتاکە هێشتا مەترسییەکی جددییە”.

‎مەسرور بارزانی دەشڵێ “تکایە بەردەوام بن لە جێبەجێکردنی سەرجەم ڕێنماییە تەندروستییەکان بۆ سەلامەتی خۆتان و کەسە نزیکەکانتان”.
‎ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نوێترین راگەیەندراوی خۆیدا ئاشکرای کرد کە لە ٢٤کاتژمێری ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان٢٢٢ کەسی دیکە تووشی پەتای کۆرۆناو بوونە، هاوکات ٣٢٠ کەسیش لە پەتاکە چاک بوونەتەوە و سێ تووشبووش گیانیان لەدەست داوە.

Back to top button