فەرمانی دەستگیركردن بۆ فەرماندەی حشدی كوردیەكەی كەركووك دەرچوو
بەگوێرەی زانیارەیەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەتووە، فەرماندەی حشدی كوردیەكەی كەركووك كە لەچەند رۆژی رابدروو حشدی كوردی راگەیاندبوو، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بەدەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاند”سەرۆكی دەستەی حشدی شەعبی دوای ئاگادار كردنەوەی فەرماندەكە بەناوی جەبار غازی نەجم ئەمرۆ فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو”.
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەكەی خواكوڕك فەرماندەكەی كە بەناوی جەبار غازی نەجم، پێشتر لەلایەن وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە بەهۆی دزی وگەندەڵی وبازرگانی کردن لەگەڵ چەکدارانی داعش فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە ودوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت بۆ دزینی پارە ئەو فەوجەی حەشدی شەعبی بەناوی (فەوجی حەشدی کوردی) دروست کردووە بەبێ ئاگادارکردنەوەی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و وەزارەتی بەرگری عیراق بۆیە بەفەرمانی ڕاستەوخۆی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو و ئەو فەوجەی دایمەزراندووە هەڵوەشایەوە وسەرجەم چەکدارەکان نێردرانە ماڵەوە .