پۆگبا بۆ یەکەمجار نهێنییەك ئاشكرا دەكات

پۆڵ پۆگبای فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد نهێنییەك ئاشكرا دەكات و رایدەگەنێت پێشتر بیری لە پەیوەندیكردن بە یانەی ریاڵ مەدرید كردووەتەوە.

پۆگبا هاوینی 2012 لەیانەی مانچستەر یونایتدەوە بەرامبەر 500 هەزار پاوەند رویكردە یانەی یۆڤانتۆس، دواتر و لەهاوینی 2016دا لە یۆڤانتۆسەوە بەرامبەر 89 ملیۆن پاوەند پەیوەندیكردەوە بەمانچستەر یونایتدەوە.

لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویكردوەتەوە پۆگبا وتویەتی، بۆ ئەوەی راستگۆ بم، پێتان رادەگەیەنم ریاڵ مەدرید قسەیان لەگەڵدا كردم، لەو كاتەشدا بیرم لەپەیوەندیكردن بەو یانەو مانچستەر یونایتد دەكرەوە.

پۆگبا وتوشیەتی، بڕیاری پەیوەندیكردنم بەمانچستەرەوە داو لە بڕیارەكەشم پەشیمان نیم، من لەو مرۆڤانەم كە هەرگیز لە بڕیارەكانم پەشیمان نابمەوە.

Back to top button