ئەمریكا بۆ عەلی خامەنیی گەر لە گۆڕانكاری ئەمریكا تێنەگەن خۆتان كردۆتە قەشمەر
خواكوڕك
گوتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا وەڵامی وتەكانی عەلی خامنەیی دەداتەوە و رایدەگەێنێت، ئێستا سەرۆككۆمارێكی نوێ لەكۆشكی سپیە و ئەگەر ئێران لەو گۆڕانكاریە تێنەگات، ئەوە خۆیان كردۆتە قەشمەر، هەروەها دەشلێت، ئەم سەرۆككۆمارە دەستەوەستان ناوەستێت تا ئێران گاڵتە بە خۆی و ئەركەكانی بكات.
هەر پەیوەند بە بابەتی ئاڵۆزیەكانی نێوان ئێران و ئیدارەی نوێی ئەمریكا رۆیتەر لەزاری چەند بەرپرسێكی ئەمریكی ئاشكرا كردووە، كە ئەمریكا داوا لە چەند ناوەند و رێكخراوێكی كردووە، تا رای خۆیان بدەن لەسەر سوپای پاسدارانی ئێران بۆ ئەوەی بخرێتە لیستی تیرۆرەوە، وە كۆشكی سپی لەوە ئاگادار بكەنەوە، كە ئەم هەنگاوە چ قازانجێك و زەرەرێكی دەبێت، رۆیتەرز ئەوشی ئاشكرا كردووە كە هێشتا بەڵگەی ئەم داواكاییەی دەست نەكەوتووە. پێشتر بەرپرسێك لە بەرپرسانی سوپای پاسداران ئاشكرا كردبوو، كۆمەڵك رێكخراوە و كۆمپیانیا و ناوەند كە سەر بەوان بووە ئابڵوقەیان بەسەردا سەپاوە”.
هەر لەو بارەیەوە كەناڵی سكای نیوزی عەرەبی ئاشكرا كردووە، كە فرۆكەی ئەتۆمی جۆرج بۆشی ئەمریكی گەیشتۆتە بنكەی سەربازی سودابی لە جەزیرەی كرێتی یۆنان لە دەریای سپی ناوەراست و بەرێوەیە بۆ كەنداوی عەرەبی، ئەو كەناڵە ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە،كە ناردنی ئەو كەشتییە سەربازییەی ئەمریكا پەیوەندی بەو كێشانەوە هەیە، كە چەند رۆژێكە لەنێوان تارانو واشنتۆن دروستبووەو ئەگەری قووڵبوونەوەی كێشەكانیش هەیە، ئەم هەنگاوەی ئەمریكا وەڵامدانەوەیەكی توندی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكایە بۆ عەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، كە رایگەیاندبوو رۆژی هەینی وڵامیان بۆ هەڕشەكانی واشنتۆن دەبێت”.