کەشناسی هەرێم : شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ور و باراناوى ده‌بێت، له‌سه‌ر لووتكه‌ى چیا به‌رزه‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه‌.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی پێنجشه‌ممه‌، له هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ هه‌ندێك كاتدا نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ سلێمانی ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ى پارێزگاكه‌دا ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانیش ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه‌.

Back to top button