وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده چه‌ند بڕیارێكى له‌باره‌ى شێوازی كەمكردنەوەی كرێی خوێندن ده‌ركرد
به‌بڕیاری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێنی كوردستان، کرێی خوێندن لە خوێندنگە نێودەوڵەتیەکان بە بڕی 15٪ و لە خوێندنگە لۆکا‌ڵی و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بە بڕی 25٪ کەمدەکرێتەوە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده نووسراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و واژۆى ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى به‌سه‌ره‌وه‌یه و وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌وتووه، تێیدا بڕیار دراوه، داشكاندنى كرێى خوێندنى هه‌موو قوتابییانى قوتابخانه و په‌یمانگه ناحكوومییه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بۆ وه‌رزى یه‌كه‌م.