ناوچەی سەوز چۆڵكراو گۆڕانیش بۆتە سورەی بەرلەشكری كێشەكانی بەغدا
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە ئیتلافی دەوڵەتی یاسا دەیانەوێت لەرێگای گۆڕانەوە، داوایەك ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بكەن، بۆ ئەوەی عەبادی بهێنە پەرلەمان لەژێر ناوی” پابەند نەبوونی عەبادی بە بودجەی ساڵی 2017ی عێراق، ئەمەش بۆ ئەوەیە هەر لە كاتی بانگكردنی عەبادی دا متمانەی لێ بستەنە، بەڵام هەر ئەمرۆ لەلایان فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا هەموو ناوچەی سەوز كە پەرلەمانی عێراقیشی تێدایە، چۆڵكرا بەهۆی مەترسی ئەگەری هاتنە ژوورەوەی خۆپێشاندان بۆ ناوچە سەوز”.
پێشتر هۆشیار عەبدولڵا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی گۆڕان داوادەكات وادەیەك بۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران دابنێت بۆ بانگەش كردنی بۆ پەرلەمانی عێراق، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر سەردار عەبدلڵا پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان و هەڵسوراوی دیاری گۆڕان، رایگەیاندبوو، كە یاسای بودجەی عێراق لەپەرەمانی عێراق فاقێكە بۆ گەرانەوەی مالیكی و گوتی ئیتلافەكانی ناو پەرلەمان دەیانەوێت لەسەر بابەتی بودجە لەرێگای كۆتلەی گۆڕان و یەكێتی بانگێشتی عەبادی بكەن، لەژێر ناوی پابەند نەبوون بە بودجە، بەڵام ئامانج لێ لێسەندنەوەی متمانەیە لە عەبادی و هێنانەوەی مالیكیە بۆ دەسەڵات”.
ئەمرۆ فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا داوایەكی ئاراستەی سەرجەم پەرلەمانتار و وەزیر و بەرپرسانی ناوچە سەوزی بەغدا كردووە كە ئەوناوچەی چۆڵ بكەن بەهۆی مەترسی خۆپێشاندان و ئەگەری هاتنە ناوەوەی خۆپێشاندەران بۆ ناو پەرلەمانی عێراق و ناوچە سەوز.