لیوا عەبدولخالق: ھۆكاری ھەڵوەشانەوەی حەشدی كوردی ئاشكرا ده‌كات

نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە ژووری ھاوبەشی ئۆپەراسیۆنی عێراق رایگەیاند، حكوومەتی عێراق ھیچ فەرمانێكی بۆ دامەزراندنی حەشدی كوردی نەداوە و ئەوەی كراوە حەشدی شەعبی كردوویەتی، بەڵام كە زانییان كاردانەوەی توندی بە دوای خۆیدا هێنا، هەڵیانوەشاندەوە.

لیوا عەبدولخاڵق تەڵعەت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی رتگه‌یاندووه‌، چەند رۆژی رابردوو حەشدی شەعبی ھەڵسان بە دروستكردنی حەشدی كوردی، بەڵام كە زانییان كارادانەوەی توندی دەبێت و حكوومەتی ھەرێم و وەزارەتی ناوخۆ ھاتنە سەر هێڵ، ئەوانیش پەشیمان بوونەوە لە دامەزراندنی ئەو ھێزە و ھەڵوەشایەوە، بۆیە ئێستا ھیچ ھێزێكی حەشدی كوردی نەماوە.

تەڵعەت باسی لەوەش كردووه‌: ئێمە ئاگادارین حكوومەتی عێراق بە ھیچ شێوەیەك ھیچ فەرمانێكی دەرنەكردووە بۆ دامەزراندنی ئەو ھێزە، بەڵام حەشدی شەعبی خۆی ئەو كارەی كرد و ویستی حەشدی كوردی دروست بكات، وەلێ سەركەوتوو نەبوون بە ھۆی ئەو كاردانەوە توندەی بەرامبەری دروستكردنی ئەو ھێزە ھەبوو.

Back to top button