قایمقامی پێشوتری خانەقین دوو ساڵ زیندانی دەكرێت
سەرچاوەیەک لە لە دادگای کەرکوک بە دەزگای میدیایی خواکوڕک – ی ڕاگەیاند محەممەدمەلا حەسەن قایمقامی پێشوتری خانەقین بە تۆمەتی گەندەڵی لە لایەن دادگاوە فرمانی دوو ساڵ زیندانی بۆ دەرچوو
بە پێی زانیاری هەمان سەرچاوە، محەممەد مەلا حەسەن لەسەر دیار نەمانی پارەی بەكرێدانی گۆڕەپانێك لەگەڵ چەند كارمەندێك تۆمەتی دزینی پارەیان بەسەردا ساغ بۆتەوە گەرچی پارەی گۆڕەپانەكە ھاوبەشە لە نێوان حكومەتی خۆجێی دیالەو ھەرێم بەڵام محمد مەلا حەسەن بڕە پارەی دیالەی ناردوەو پشكی ھەرێمیان دزیوە
ھەر بەو ھۆكارە دادگای كەركوك—گەرمیان بە تۆمەتی دزی دوو ساڵ فرمانی زیندانی بۆ ناوبراو دەركرد