بودجەی تایبەت بۆ پردی بەنداوی سماقووڵی تەرخان کرا

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجەیەکی تایبەتی بۆ تەواو کردنی پردی بەنداوی سماقووڵی تەرخان کرد و بڕیارە لە ماوەی ٤٠ رۆژدا کارەکانی تەواو بێت

لەمبارەوە یوسف کەلکانی قایمقامی کۆیە لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : :” بەھۆی نەبوونی پردێکی گونجاو بۆ پەڕینەوەی ئۆتۆمبیل بەڕێگەی سەر بەنداوی سماقووڵی کە ڕێگەیەکی سەرەکی و قەرەباڵغە و پارێزگای ھەولێر بە سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین دەبەستێتەوە، گرفت بۆ شوفێران دروست دەبوو، بەتایبەت لە وەزری بارانبارین

هاوکات قایمقامی کویە ئاشکرای دەکات : “لەماوەی ڕابردوودا کۆمپانیایەک ھەستا بە کارکردن بۆ دروستکردنی پردێکی گونجاو، ھەرچەندە بەشێکی کارەکانیشی تەواوکرد، بەڵام بەھۆی ھاتنەپێشەوەی قەیرانی دارایی، کارەکانی وەستا، به‌ڵام خۆشبەختانە لە ئێستادا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕی دوو ملیار دیناری بۆ تەواوکردنی پردەکە دابین کردووە”.

لە کۆتاییشدا گوتی ، ئەو بودجەیەی تەرخان کراوە ، لە گەڵ هەمان کۆمپانیا گرێبەست واژوو کراوەتەوە بەو مەرجەی لە ماوەی ٤٠ رۆژدا ، تەواو کردنی پردەکە کۆتایی پێبێنێت

Back to top button