” ئەنەکەسە ” ئەمریکا لە هێرشی ” پەکەکە ” بۆ سەر بارەگاکانی ئاگادار دەکاتەوە

 

نووری بریمۆ ئەندامی سەرکردایەتی ئەنجومەنی نشتیمانی کورد لە سووریا ( ئەنەکەسە ) ئاشکرەای دەکات ، ئەوان بەرپرسانی ئەمریکیان لە هێرشەکانی پەکەکە ئاگادار کردۆتەوە بۆ سەر هێزەکانیان .

ئەو ئەندامەی ئەنەکەسە ڕاشکاوانە ئاماژە بەوە دەکات ، پەکەکە هێزێکی مافیا و گۆپاڵ دەستی وڵاتانی دراوسێی کوردستانن و ئامانجیانە دۆخی رۆژئاوای کوردستان بشێوێنن.

هاوکات نەواف ڕەشید نوێنەری ئەنەکەسە لە هەولێر ئامانجی ئاگادار کردنەوەی ئەمڕیکا لەمبارەوە ئاشکرا دەکات و دەڵێت : لەبەر ئەوەی ئەمریکا سەرپەرشتی رۆژئاوای کوردستان دەکات ئەمریکامان ئاگادار کردۆتەوە

Back to top button