لە دوای یەک هەفتە ئاگرکەوتنەوەی دوو بیرە نەوت لە کەرکوک کۆنتڕۆڵ کرا
بیرە نەوتەکانی ژمارە ٣٣ و ٤٤ ی باشووری کەرکوک ناسراو بە کێڵگەی خەبازە لە دوای یەک هەفتە ، بەردەوام بوون لە سووتان ، تواندا کۆنتڕۆڵ بکرێت
لە دوای کۆنتڕۆڵی ئاگری بیرە نەوتەکان ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل لە نامەیەکی ئاگادارکرنەوەدا بۆ مستەفا کازمی دەنووسێت “ئاگری هەردوو بیری نەوتی ژمارە ٣٣ و ٤٤ـی کێڵگەی نەوتی خەبازە لە پارێزگای کەرکووک بە کاتێکی پێوانەیی کوژێنرایەوە”.
هەرسالەو چەندین جار بۆڕی نەوتی ئەو ناوچانە سەرەڕای بوونی هێزی ئەمنی لە لایەن تیرۆریستانەوە دەتەقێندرێنەوە و ئەو دوو بیرە نەوتەش هەفتەی ڕابردوو لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراودا ئاگریان گربوو