دواین زانیاری لەبارەی ئاڵوگۆڕەكانی ناو پارتی ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك

ئەمرۆ چوارشەممە، 8ی 2ی 2017 ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆبۆوە، لە كۆبونەوەكەدا بریار دراوە كە كۆمەڵێك گۆڕانكاری لەناو حزب بكرێت و بەفەرمی چەند پێشنیارێك خراوەتە روو قسەی لەسەر كراوە”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بەخواكوڕكی راگەیاند، پارتی بریاری داوە گۆڕانكاری لەسێ لقی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ( هەولێر و زاخۆ و سۆران) دا بكرێت و هەرسێ بەرپرسی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان گۆڕانكاری بەسەر دا هاتووە”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی خواكوڕك كە لەسەرچاوەی تایبەتەوە وەری گرتووە، لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان، دراوەتە بە ئەحمەد كانی و عەلی حوسێنیش كراوەتە بەرپرسی پەیوەندەیە نیشتمانیەكانی پارتی لەجێگای ئەحمەد كانیەوە”.

 

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەست خواكوڕك عەلی تەتەر بەرپرسی لقی سۆرانی پارتی بۆتە بەرپرسی لقی زاخۆی پارتی دیموكراتی كوردستان و عەلی عەونیش بەرپرسی لپی شێخانی پارتی دیموكراتی كوردستانیش كراوەتە بەرپرسی لقی سۆرانی پارتی”.

 

 

Back to top button