شاندی باڵای  حكومەتی هەرێمی کوردستان  گەیشتە پەرلەمانی عێراق 

 

شاندی باڵای  حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت گەیشتە ناو هۆڵی پەرلامانی عێراق و بڕیارە لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق و  بە ئامادەبوونی سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان و لیژنەكانی دارایی و یاسایی، كۆ ببنەوە

شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان،  ماوەی چەند ڕۆژێكە لە بەغدان،  بۆ ڕێککەوتن لەسەر بابەتی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021

لە ماوەی ئەو چەند رۆژەدا شاندی حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی فیدراڵ و لایەنە سیاسییەكانی عێراق  کۆبوونەوەی چڕ و پڕیان ئەنجام داوە و ئەگەری هەیە ئامادە بوون لە پەرلەمانی عێراق دوا قۆناغی ئەو هەولانە بێت

 

 

Back to top button