سەرکردەیەکی یەکێتی: په‌كه‌كه‌ هه‌ڵه‌ده‌كات بیر له‌وه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا چاره‌سه‌ر بكات

 

دوای ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ ده‌ستی توركیای راكێشایه‌  باشوری كوردستان و به‌ هۆیه‌وه‌ هاووڵاتیانی ناوچه‌ سنوریه‌كان و گوند نشینان  ناوچه‌كانیان چۆلكرد له‌ ترسی شه‌ڕی نێوان توركیا و په‌كه‌كه‌ هاتنه‌ سه‌رنته‌ری شاره‌كان، پێشتریش په‌كه‌كه‌ ببونه‌ به‌ربه‌ستی به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و گوندانه‌ و سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتیش ده‌لێت په‌كه‌كه‌ نابێت بیر له‌وه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا چاره‌سه‌ر بكات

ڕەوەند مەلا مەحموود، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی  ڕاگەیاندووه‌: تورکیا خۆی کێشەی ھەیە  و به‌ هاوكاری په‌كه‌كه‌ کێشەکانی فڕێ دەداتە چواردەوری خۆی، پەکەکە دۆخی واقیعیی باشووری کوردستان دەزانێت، ئەوان باش دەزانن ئەم بەشەی کوردستان، دەسەڵاتی کوردی تێیدا باڵادەستە بۆیه‌ پێویست ناكات چیتر ده‌ستی توركیا راكێشێته‌ نێو هه‌رێم.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی راشیگه‌یاندووه‌ پەکەکە بۆ ئەوە دروست نەبووە دەسەڵاتی کوردی بگۆڕێت، بەڵکوو بۆ ئەوە دروست بووە بەرگری لە کوردەکانی باکوور بکات تاوەكوو نەھێڵێت بچەوسێنرێنەوە و ئەگەر پەکەکە لەو شاخەوە بیر لەوە بکاتەوە بە شەڕ کێشەکانی یەکلایی دەکاتەوە، ھەڵەیەکی گەورە دەکات، چونکە شەڕ ھیچ دەرئەنجامێكی نییە و ئەڵتەرناتیڤی شەڕ، زمانی گفتوگۆ و ڕێگەی دایەلۆگە“

Back to top button