ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی: په‌كه‌كه له چه‌ند شوێنێكی سلێمانی به ئاشكرا جوله‌ی چهكدارانیان هه‌یه
دوای ئه‌وی له ماوه‌ی رابردووچهكداران و لایه‌نگرانی په‌كه‌كه له سنوری سلێمانی و هه‌ڵبجه خۆیان خزانده نێو خۆپیشاندانه‌كان و جگه له‌كوشتنی ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر ئاگریان له باره‌گا حزبی و حكومیه‌كان به‌رداو ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیش رایده‌گه‌یێنێت كه په‌كه‌كه له چه‌ند شوێنێكی سلێمانی به ئاشكرا جوله‌ی چهكدارانیان هه‌یه.
به‌رزان حامید، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوخۆ له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی راگەیاندووه كه پێشووتر ئاگاداریمان داوه که په‌که‌که له سنووری شارباژێڕ بازگه‌ی داناوه و سه‌رانه وه‌رده‌گرێت، جیا له‌وه‌ش له هه‌ندێک شوێنی سلێمانی به ئاشکرا جووڵه‌ی چه‌کدارییان هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی راشیگه‌یاندووه كه بوونی په‌كه‌كه به‌و شێویه له سلێمانی مه‌ترسی دروست کردووه بۆ سه‌ر گیانی هاووڵاتیانی ئه‌م سنوورە، ئه‌وه‌ش گرنگه که خه‌ڵکی نه‌بێته قوربانیی دابه‌زینی چه‌کدارانی په‌که‌که بۆ ناو شاره‌کان.