مەلەفی نەوتیەكەی هاوسەرۆكە مراهیقەكە
رێكان سەباح
كاتێك سەركردە واتایەكی بۆ دەبێت كە قوڵرامانێكی سیاسی لەخەڵكێكی پۆپۆلیست و شەعبەوی و نەخوێندەوار زیاتر بێت، سەركردە تەنها ئەوە نیە لەسەر كورسیەكی میراتی دانیشتبێت، بەڵكو سەركردە پێناسەیەكی روونی (پاراستنی كەرامەتی) گروپەكەی یان میللەتەكەی یان خێزانەكەی بێت، چونكە سەروەری نەتەوە واتا كەرامەتی نەتەوە، واتا شكۆی نەتەوە، كاتێك شكۆ و كەرامەتی نەتەوە نەما، ئەوە مانایەك بۆ نەتەوە نامێنێت، یان بۆ خێزان یان بۆ گروپەكەت، ئێستا پرسیار ئەوەیە سوونە كە پێكهاتەیەكە لەو عێراق مووچە وەردەگرێت؟ بەلێ وەردەگرێت، بەڵام هیچ كەرامەتێك و ژیانێكی ئاساییان هەیە لەژێر سێبەری شیعەدا، شارەكانیان لەوێران وێرانترە، كەرامەتیان رۆژانە لەترسی شیعە لەمشتیانە، خێزانەكانیان رۆژانە بەهۆی ئەو كوشتارگەیە لەهەڵوەشاندنەوە دایە، بەپێی ئامارێك لە 10 ساڵی رابردوو بەهۆی شەڕی داعش و شەری نێوان سوننە و شیعە و تۆڵەی خوێن بەخوێن شیعە، كە لە زەمەنی ئیمام حوسێنەوە دەستی پێكردووە، زیاتر لە 50 هەزار گەنجی سوونە كوژراوە، ئەوە جگە لەوانەی ئێستا لە ژێر بیناكاندا ژن و منداڵ و پیر ئێسكیان لەگەڵ پاشماوەی شەر و وێرانكاری شارەكانیان تێكەڵ بووە.
كاتێك هاوسەرۆكێكی نەخوێندەوار و پۆپۆلیست دێت دەلێت پێویستە مەلەفی نەوت رادەست بكرێت، ئەوە روون و راشكاوانە پێناسەی ئەوە دەكات كە ئەم مرۆڤە لە شوێنێكی هەڵەدا دانیشتووە، ئەو مرۆڤە شوێنێكی هەڵەی لە مەسافەیەكی میراتی بۆ دانراوە، ئاخر سەركردە دەبێت پێناسەی خۆی بكات، سەركردەی چی؟ سەركردەی چ رەگەزێك؟ چ نەتەوەیەك؟ چ ئاینێك؟ لە سەرەتا ترین پێناسە دا دەبێت خۆی بۆ وەها شتێك پێناسە بكات، چونكە تۆ ئەگەر پێناسەی سەركردایەتی خۆت لە هەریەكێك لەوانە بێت دەبێت رشد بیت لە پاراستنی كەرامەت و سەروەریان؟ بۆ ئەوەی بپرسین كە ئایا تۆ سەركردەی كێی؟ كاتێك لەوەها پرسیارێكدا هیچت دەستناكەوێت كەوایە روون زۆر سادە لەوە تێدەگەیت كە ئەم مرۆڤە مراهیق و نەخوێندەوارە لەشوێنێكی میراتی هەڵە دایە، ئەو شوێنە شوێنێكە كە ئەگەر گروپ و حزبەكەشی بەئاراستەی بێ كەرامەت و بێ سەوەری دا دەبات، بۆیە ئەوە راستە زیان بە نەتەوەی كورد دەگەێنێت بەڵام لەهەمانكاتدا شوێنێكی بۆ ژیانی سەروەری و بەكەرامەت ناهێلێتەوە بۆ گروپەكەی یان حزبەكەشی”.
حكومەتی هەرێم لەسەر داهاتی نەوتی و نانەوتیەكان ئامادەیە رێكەوتن بكات، واتا ژمارەی بەرمیلەكان و ژمارەی پارەی سنورە فیدراڵیەكان، بەڵام هەندێك بابەت هەنە سیادەیە و سەروەریەكەی هی حكومەتێك و دووان و سیان و سەدان نیە، هی نەوە دوا نەوەی كوردستانە، بەندە بە كەرامەتی نەوە دوای نەوەی كوردستان، تۆیەك كە تا ئێستا لەوە تێناگەیت كەسەروەری و كەرامەتی میللەتەكەت لەپێشەوەی هەموو شتە، دێت دەلێت مەلەفی نەوت رادەست بكات، یانی چی مەلەفی نەوت؟ ئەرێ تۆ بۆ روونی ناكەیەوە مەلەفی نەوت یانی چی؟ چونكە لە سادەترین پێناسەدا تۆ لەشوێنێكی هەڵەی و تۆیەكی نەشیاو لەمیراتێكی سیاسی و چەكداری و ئابووری دا كورسیەكت گرتووە كە بسمیڵات لە بێ كەرامەت و بێ سەروەری كردووە، هەر تۆ نەبووی كەركووكت بە دۆمینەیەكی براكەت فرۆشت، تۆیەك ئەگەر لەو كورسیەدا ئەمساڵیش نا ساڵێكی تر گروپەكەت بە ئاراستەی بێ كەرامەتی نەبەیت، بێ شك ساڵێكی تر یان دووی تر دەبن بە جاش حەفیفە، چونكە مەلەفی نەوت واتا سەروەری و كەرامەتی نەوە دوای نەوەی كوردستان.