ئەمریكا فرۆكەیەكی عێراقی خستە خوارەوە

بەگوێرەی زانیاریەكان  هێزەكانی ئەمریكا  فرۆكەیەكی بێفرۆكەوانی عێراقیان خستۆتە خوارەوە، بەڵام بالیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا دەلێت بەهەڵە فرۆكەكەمان خستۆتەخوارەوە”.

فرۆكەیەكەی بێ فرۆكەوانی سەر بە فەرماندەی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا بووە و لەلایەن سیستەمی بەرگرەی ئاسمانی بالیۆزخانەی ئەمریكا لەناوچەی سەوزی بەغدا خراوەتە خوارەوە”.

باڵیۆزخانی  ئەمریكا لەمبارەوەیەوە رایگەیاندووە ئەوان وایان زانیوە كە ئەم فرۆكە هی میلیشیاكانی سەربەئێرانە، بۆیە بەهەڵە خستوویانەتە خوارەوە”.

لەمبارەیەوە ئەحمەد خەلەف ئەفسەرێكی باڵای پۆلیسی عێراقی بەمیدیاكانی وڵاتەكەیان راگەیاندووە كە باڵیۆزخانەی ئەمریكا بەهەڵەی فرۆكەكەیان خستۆتە خوارەوە، دەموودەست داوای لێبوردنیان لەسوپای عێراق كردووە كە وایانزانیوە فرۆكەكە بالیۆزخانەی ئەمریكا دەكاتە ئامانج”.

Back to top button