وه‌زاره‌تی كاروكارووباری كۆمه‌ڵایه‌تی: سه‌ردانی كردنی سزادراوان له زیندانه‌كانی كوردستان به جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی ته‌ندروستی ده‌ست پێده‌كاته‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/12/6.jpg)
دوای ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك رێكاری ته‌ندروستی گیرانه به‌ر، له‌وانه‌ش سه‌ردانی كردنی راگیراوان قه‌ده‌غه‌كرا،دوای یه‌ك ساڵ له ده‌رچوونی بڕیاره‌كه وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا سه‌ردانی كردنی سزادراوان به ڕێكارەكانی خۆپارێزی له كۆڕۆنا ده‌ست پێ بكاته‌وه.
به پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كه ده‌ستی ده‌زگای میدیای خواكوڕك كه‌وتووه،وەزیری كار و كارووباری كۆمەڵایەتی بڕیاریدا سەردانیكردن و ژووانی خێزانی بۆ سزادراوان و مۆڵەتی سزادراوان دەست پێبكاتەوە.