چاو‌دێر و نووسەرێكی رۆژئاوای کوردستان: پەکەکە دروستکراوی دەزگا هەواڵگرییەکانە بۆ دژایەتیی کورد
دواى ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردووچه‌كدارانی په‌كه‌كه بووه‌نه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنی چه‌ند گوندێكی سنوره‌كانی باشوری كوردستان و ده‌ستی توركیایان راكێشا بۆ قوللایی هه‌رێمی كوردستان و له چه‌ند شوێنێكیش رووبه‌رووی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بوونه‌وه نووسەر و سیاسەتمەدارێکی ناسراوی رۆژئاوای کوردستان رایدگەیەنێت، کە پەکەکە لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکان بۆ دژایەتیکردنی گەلی کوردستان، دامەزراوە.
سەڵاح بەدرەدین، سیاسەتمەدار و نووسەری ناسراوی رۆژئاوای کوردستان، له باره‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و مامه‌ڵه‌كانیان رایگه‌یاندووه، پەکەکە لە کاتی دروستبوونییەوە وەک گرووپێکی چەپی رادیکاڵی، بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوە چەپڕەوەکانی تورکیا دزی لە بانکەکان دەکات و نەیارانی سیاسیی خۆی دەکوژێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و نووسه‌ر ده‌شلێت ئه‌گه‌ر سه‌یری بكه‌ی ده‌بینین په‌كه‌كه دوای دروست بوونی، پەکەکە چووە باوەشی رژێمی بەعسی سووریا و رووبەڕووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردی لە رۆژئاوای کوردستان بووەوە، ئێستاش رووبەڕووی هەموو هێز و رێکخستنە کوردییەکان لە پارچەکانی دیکەی کوردستان دەبێتەوە.
هه‌روه‌ها له باره‌ی بوونی په‌كه‌كه له باشوری كوردستان ده‌ڵێت: بوونی پەکەکە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان نایاساییە و رێزنەگرتنە لە سەروەری و یاساکانی هەرێمی کوردستانه و سه‌یری كه‌ن پەکەکە لە شنگال و دەوروبەری هاوکاریی لە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و بەشێک لە لایەنە عێراقییەکان وەردەگرێت.
سەڵاح بەدرەدین ده‌شلێت یەکێک لە نموونەکانی هەماهەنگیی پەکەکە و دەزگا سیخوڕی و هەواڵگرییەکانی وڵاتانی دراوسێ بریتی بوو لە رێککەوتن لەگەڵ نوێنەری سەرۆکی رژێمی سووریا لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە بۆ دەست بەسەرداگرتنی رۆژئاوای کوردستان و دژایەتیکردنی حزبە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی ئەو بەشەی کوردستان.
هەروەک ئەو نووسەرە رایگەیاند، پەکەکە بەردەوام دژی یەکگرتنی لایەنە کوردییەکانە و ئامانجی سەرەکیشی تێکدانی یەکڕیزیی نیشتمانییە لە رۆژئاوای کوردستان و ئێستاش خۆی بۆ رادەستکردنی ناوچەی زیاتر لە رۆژئاوای کوردستان بە رژێمی سووریا، ئامادە دەکات.