هێڤیدار ئه‌حمه‌د: به‌رپرسێكی یه‌كێتی پێی گوتم ئێمە هەموو داهاتی خۆمان نادەینە حکومەتێک کە لەدەست پارتیدایە و خەڵک بڵێ وەڵڵا ئەم حکومەتە سەرکەوتوو بووە
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێكه داهاتی ناوخۆی سلێمانی و مه‌رزه‌كانی ئه‌و سنوره ناگه‌رێته‌وه نێو خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت، په‌رله‌مانتارێكی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌پرسێكی یه‌كێتی پێی گوتووه:ئێمە هەموو داهاتی خۆمان نادەینە حکومەتێک کە لەدەست پارتیدایە و خەڵک بڵێ وەڵڵا ئەم حکومەتە سەرکەوتوو بوو“.
هیڤیدار ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندووه كه “لەرووی کۆمەڵایەتییەوە تیرۆرێكی فیکری لەنێو خەڵکی کوردستان بەرامبەر یەکدی دروستبووە، کە زۆر مەترسیدارە بەشێوەیەک، نەک تەنیا لەڕووی سیاسییەوە، کۆمەڵگە دابەشبووە، بگرە لەسەر ئاستی تاک و لەسەر بنەمای “رق” دابەشبووە“.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شنووسێت: دۆخی دەروازە سنوورییەکان باش نییە. دوای سەردانی مەیدانیم بۆ شەش دەروازەی سنووریی هەرێمی کوردستان، گەیشتوومەتە ئەو بڕوایە، کە داهاتی دەروازەکان هەمووی ناگەڕێتەوە خەزینەی حکومەت، ئەمە جگە لەو قاچاخچێتییەتەی دەکرێت، کە لە یەکێک لە دەروازە سنوورییەکانی ئیدارەی سلێمانی بە چاوی خۆم بینیم و بە ڤیدیۆ تۆمارم کرد. تەنانەت لە رێگەی ئەم دەروازانەوە كاڵای زۆر مەترسیدار لەلایەن کوردەوە لەسەر کورد ساخ دەکرێتەوە و، ئەوە ئێستاش بەردەوامە.
هه‌روه‌ها ده‌شلێت: بەرپرسێکی باڵای سنووری یەکێتی بە روون و ئاشکرا بە منی گوت “ئێمە هەموو داهاتی خۆمان نادەینە حکومەتێک کە لەدەست پارتیدایە و خەڵک بڵێ وەڵڵا ئەم حکومەتە سەرکەوتوو بووە”، بەڕاستی متمانە نەماوە. حکومەت دەسەڵاتی بەسەر هەموو سەروەت و داهاتی ئەم وڵاتەدا نییە.