وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: رێککەوتنی شنگال گرنگی تایبەتی بۆ عێراق و ناوچەکە ھەیە

دواى ئه‌وه‌ی فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی وڵاتی توركیای كرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوتا توركیه‌كه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان عێراق و توركیایان تاوتوێكرد و دواتریش كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان رێكخست و له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا وەزیری دەرەوەی عێراق رێککەوتنی شنگال گرنگی تایبەتی بۆ عێراق و ناوچەکە ھەیە.

هه‌روه‌ها له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا وەزیری دەرەوەی عێراق  باسی لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كرد و رایگه‌یاند: لە کۆبوونەوەکەدا، لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال و ئەو ھەنگاوانەی کە گرنگە لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەدا، بنرێن گفتوگۆیان کردووە و گوتی: رێککەوتنی شنگال گرنگی تایبەتی بۆ عێراق و ناوچەکە ھەیە.

فوئاد حوسین گوتیشی: دەستووری عێراق رێگە نادات خاکی وڵاتەکەمان دژبە ھیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکاربھێندرێت و ببین بە سەرچاوەی ھەڕەشه‌ .

 

Back to top button