بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەڕێوە دەچێت
بڕیارە پاش کەمێکی تر بە ئامادەبوگونی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێوڕەسمی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان بەڕێوە بچێت.
ڕێوڕەسمەكە لە سەعات 9:30 دەقەی بەیانی لە فەرماندەیی زێرەڤانیی لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.
17ـی كانوونی یەكەم، ڕۆژی هەڵكردنی ئاڵای كوردستانە و 75 ساڵ بەسەر هەڵكردنی ئاڵای كۆماری مەهابات تێدەپەڕێت بۆ یەكەمجار لەسەردەمی دامەزراندنی كۆماری مهاباد لە ڕێكەوتی 17/12/1945 لە گۆڕەپانی مەهاباد یەكەمین ئاڵا هەڵكرا تاوەكو ئێستە وەك ئاڵای كورد ماوەتەوە.