فۆرمێكی تایبه‌ت به‌سه‌ر ئێزدیه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه
خوكواك
په‌كه‌كه له رێگه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له‌خۆی ده‌ستی كردووه به ناونوسكردنی ئێزدیه‌كانی شه‌نگال به‌ناوی هاوكاری و پێدانی كۆمه‌ك و یارمه‌تی، به‌ڵام له‌پشت ناونوسكردنیان ئامانجی به‌كانتۆن كردنی شاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتوون، گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه په‌كه‌كه له شه‌نگال، ماوه‌یه‌كه فۆرمێك به‌سه‌ر ئه‌وكه‌سانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه داوای كۆمه‌ك و هاوكاری ده‌كه‌ن، له فۆرمه‌كه‌دا به‌ڵێنی وه‌فا به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی یارمه‌تیه‌كه به‌و كه‌سانه واژۆ ده‌كه‌ن.
فۆرمی وه‌فا یاخود به‌ڵێنامه‌ی وه‌فا، رێكه‌وتنێكه له‌نێوان په‌كه‌كه و ئه‌و كه‌سانه‌ی سوودمه‌ند ده‌بن له‌هاوكاریه‌كان كه ده‌بێت له‌ماوه‌ی داهاتوودا بۆ هه‌ر پرسێك یان كۆبوونه‌وه و ده‌نگدانێك كه پێویست بكات، كه‌سی وه‌رگری كۆمه‌ك له شوێن و كاتی مه‌به‌ست ئاماده‌بێت.
له ئێستادا گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه‌په‌كه‌كه بڕێك پاره له‌نێوان 100 هه‌زار بۆ 250 هه‌زار به‌سه‌ر ئه‌وكه‌سانه دابه‌ش ده‌كه‌ن كه فۆرمه‌كه پڕده‌كه‌نه‌وه و به‌شێوه‌ی مانگانه به‌رده‌وام ده‌بێت و كۆی پاره‌كه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌غدا دابین ده‌كرێت.
پێشتر چه‌ند گرووپێكی سه‌ر به‌یه‌كه‌كه له شه‌نگال ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردبوو كه راسته‌وخۆ به‌شێكن له پێكهاته‌ی میلیشیامانی جه‌شدی شه‌عبی و مووچه و پێداویستیه‌كانیشیان له‌وان وه‌رده‌گرن، گومان ده‌كرێت ئه‌م بڕه پارانه‌ش له‌لایه‌ن حه‌شده‌وه دابین كرابێت.