كەشناسی هەرێم : بارانبارین بەردەوام دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌رى كه‌مێك بارانبارین هه‌یه.
کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی هه‌ینى، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور، له هه‌ندێك كاتدا ئاسمان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.