مستەفا کازمی گەیشتە تورکیا

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە و پەیوەست بە چەند پرسێکی نێوان هەردو وڵات گفتوگۆ دەکەن.

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و لەگەڵ سەرۆک کۆماری وڵاتەکە و بەرپرسانی دیکە پەیوەست بە چەند تەوەرێک گفتوگ دەکەن.

Back to top button