گفتوگۆکان لە نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا بەردەوامە

 

لە دوای ئەوەی دەنگۆی کۆتایی هاتنی دانووستانەکانی شاندنی هەرێمی کوردستان لە گەڵ بەغدا بڵاو بۆوە ، گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ئەو دەنگۆیە ڕەتدەکاتەوە .

سەمیر هەورامی لە لێدوانێکی میدیاییدا ئاماژە بەوە دەکات ، لەبەر ئەوەی بەغدا داخوازییەکانی بردۆتە سەرتر ، دوو کە لە ئەندامانی شاندەکەی هەرێم گەڕونەتەوە هەولێر بۆ ڕاوێژی زیاتر ، بەڵام دانووستانەکان بەردەوامن و کۆتاییان پێنەهاتووە

Back to top button