پێشمهرگه شهش چهكداری پهكهكهی ئازاد كرد كه له هێرشهكهی سحێلا دهستگیری كردبوون
فەرماندەیی پێشمەرگە لە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی یەکینەکانی پاراستنی گەل ( یەپەگە ) شەش چەکداری بەدیل گیراوی ( پەکەکە) یان ئازاد کرد کە لە کاتی هێرشدا بۆ سەر پێشمەرگە دەستگیر کرابوون .
لەمبارەوە عەقید ئێدیس شەعبان، فەرماندەی پێشمەرگە لە لیدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : ئەو شەش گەریلایەی ئازادمان کردن چوونەتەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان
کۆبوونەوەی نێوان نێونەرانی هێزی پێشمەرگە و نوێنەرایەتی یەپەگە کاتژمێر ٩ ی شەوی چوارشەممە ئەنجام دراوە و گەیشتوونەتە ڕێکەوتن بۆ ئازادی دیلەکانی پەکەکە .