سەرۆکی حکومەت پرسەنامەیەک ئاراستە دەکات
بە بۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی نشتیمانپەروەر ” نەسرەدین هەورامی ” مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکات
دەقی پرسەنامەکە
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و کەسایەتیی دیاری نیشتمانپەروەر (نەسرەدین هەورامی)م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و هەڤاڵەکانی ببەخشێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان