پەیامی سەرەخۆشی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی نەسرەدین هەورامی
سەرۆک بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی نەسرەدین هەورامی تێكۆشەر و فەرماندەی ناسراو و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکات
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و فەرماندەی ناسراو و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، نەسرەدین هەورامیمان بیست. خوالێخۆشبوو نەسرەدین هەورامی ڕۆڵەیەكی بە وەفای ڕێبازی بارزانی و كوردایەتی و نیشتیمانپەروەری و شۆڕشگێڕێكی ماندوونەناس بوو.
پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادەی نیشتیمانپەروەری نەسرەدین هەورامی و تەواوی كەسوكار و ئاشنایان و هەڤاڵانی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
17ـی كانوونی یەكەمی 2020