سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له بنەماڵەی نه‌سره‌دین هه‌ورامى ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی نشتیمان پەروەر نەسرەدین هەورامی پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکات .
دەقی پرسەنامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
به داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دوایى تێكۆشه‌ر و نیشتمانپه‌ره‌وه‌ر و كه‌سایه‌تیى دیار، خوالێخۆشبوو نه‌سره‌دین هه‌ورامى، پێشمه‌رگه‌ى هه‌ردوو شۆڕشى ئه‌یلوول و گوڵانم پێگه‌یشت.
پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وایى و سه‌بوورى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2020/12/17