پارتی ده‌یه‌وێت یه‌كێتی له‌نێو ئه‌و هه‌موو ئاراسته‌یه‌ رزگار بكات

خاوكوڕك

وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌كته‌بی سیاسی حزب پێی باشه‌ رێكه‌وتنی ستراتیژیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ڕێكخستنەوە و پێداچوونه‌وه‌ بۆ بكرێت و دواتر بڕیاری له‌باره‌وه‌ بدرێت.

ئه‌مرۆ چوار شەممە 8/2/2017 مەحمود محەمەد وته‌بێژی پارتی لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگه‌یاند، ئێمه‌ ئاماده‌كاری ته‌واومان كردووه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر پێنج لایه‌نه‌كه‌ و چاوه‌ڕوانی لایه‌نه‌كانین تا ئاماده‌یی خۆیان بۆ كۆبوونه‌وه‌كان ده‌رببڕن.

له‌باره‌ی په‌ویه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا وته‌بێژه‌كه‌ی پارتی ده‌ڵێت، چاوه‌ڕوانین كاتێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوانمان دیاری بكرێت و هه‌وڵێكیش هه‌یه‌ بۆ پێداچونه‌وه‌ به‌رێكه‌وتنی ستراتیچی. هه‌وره‌ها ده‌شڵێت، لەگەڵ هەموو لایەنەكان بەیەك پاكێج كار لەسەر ڕێكخستنەوەیەكی نوێ‌ ده‌كه‌ین

Back to top button