چەندین دۆنم زەوی دەوروبەری هەولێر دەکرێتە دارستانی بەڕوو

 

بە پێی پلان بۆ سەوز کردنی ژینگەی پاریزگای هەولێر ساڵانە هەزاران داری جۆراو جۆر دەچێندرێت ، ئەمساڵیش بڕیار دراوە ١٠ دۆنم زەوی لە ناحیەی کەسنەزان بکرێتە داڕ بەڕوو .

لەمبارەوە عەقید فەرمان فازڵ، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای ھەولێر لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی : “ساڵانە بۆ سەوزکردنی دەوروبەری ھەولێر بە ھەزاران دار دەچێندرێت و ئەمساڵیش لە ڕۆژانی ڕابردوو لە ناوچەکانی دەوروبەری ھەولێر ١٠ دۆنم زەوی بە داربەڕوو چێندراوە و مەست لە چاندنی داربەڕوو ئەوەیە کە دارستانی سرووشتی لە نزیک شارەکان ھەبێت و کارێکی پیرۆز و گرینگە بۆ ژینگەی ھەولێر و کوردستان

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا عەقید فەرمان ئاماژە بەوە دەکات،”لە سنووری دەوروبەری شاری ھەولێر ژمارەیەک دارستان ھەن و پۆلیسی ژینگە و دارستان ئەرکی پاراستنی لە خۆ گرتووە، ھەرکەسێکیش زێدەڕۆیی بکاتە سەر دارستانەکان ئەوە بەپێی یاسا ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرینگییەکی تەواو بە دارستان دەدات و ڕێگەش نادەین خەڵکێک دارستانەکان بشێوێنێت

Back to top button