په‌كه‌كه له سنوری قه‌زای ماوه‌تی سلێمانی ژماره‌یه‌ك گوند له سه‌نته‌ری قه‌زاكه داده‌برێت و هاووڵاتیانی بۆ چوون ناحیه و قه‌زاكه‌یان ده‌بێت مۆڵه‌ت وه‌ربگرن
ئه‌گه‌ر چی چه‌ند جارێك سه‌ركرده‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه چه‌كداره له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا له سنوری سلێمانی كراونه‌ته ئامانج تادێت په‌كه‌كه له‌و سنوره زیاتر دێته نێو گونده‌كان به تایبه‌ت له سنوری قه‌زای ماوه‌ت، په‌كه‌كه رێگه‌ی چه‌ند گوندێكیان پچڕاند و هاووڵاتیانی سنوره‌كه بۆ هاتوچۆكردنی شاره‌كان ده‌بێت مۆله‌ت له په‌كه‌كه وه‌ر بگرن.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خوكوڕك له ئێستادا چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سه‌ر رێگای گشتی چه‌ند گوندێكی سنوری قه‌زای ماوه‌ت بازگه‌یان داناوه‌و گونده‌كانی ئه‌و سنوره‌یان له سه‌رنته‌ری شاره‌كان دابڕیوه‌و هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ چوون بۆ ناحیه و قه‌زاكه‌یان ده‌بێت مۆڵه‌ت له چه‌كدارانی په‌كه‌كه وه‌ربگرن.
هاووڵاتیه‌كی سنوره‌كه‌ش له په‌یامێكیدا بۆ خواكوڕك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌ر هاووڵاتیه‌كی گونده‌كانی سنوری ماوه‌ت كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان تێدا جێگیر كراوه جگه له‌وه‌ی ده‌بێت سه‌رانه به په‌كه‌كه بده‌ن ئه‌وا ده‌بێت، كه چوونه شار كه‌ڵ و په‌ل و پێداویستی بۆ په‌كه‌كه بكڕن وببهوه.
هه‌روه‌ها ئه‌و هاووڵاتیه نووسیویه‌تیشی ژیان له‌و گوندانه ئه‌سته‌م بووه ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه ده‌رفه‌تی راكردنیان بدات، دڵنیام هیچ كه‌سێك له‌و گوندانه نامێنێت به‌ڵام په‌كه‌كه ده‌رفه‌ت نادات و ده‌یه‌وێت وهق قهڵغنا مرۆی له به‌رامبه‌ر فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا به‌كارمان بهێنێت