وەزارەتی دارای عێراق لە هۆکاری دزەکردن و بڵاوبوونەوەی پڕۆژە یاسای بودجە لە میدیاکان دەکۆلینەوە

دوای ئەوەی ئەمڕۆ پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ ی عێراق لە میدیاکان بڵاوبوەوە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، نیگەرانن لەبڵاوکردنەوەی رەشنووسی بودجەی 2021 لێکۆلینەوە لە دزەکردنی پڕۆژەکە دەکون

وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیێندراوایک لە بارەی بڵاوبوونەوەی پڕۆژە بودجەی ساڵی ٢٠٢١ رایگەیاندنیگەران و بێزارین لە بڵاوکردنەوەیرەشنووسی بودجەی 2021 و کارێکی نایاسای و نا بەرپرسانە بوو.

 

هەروەها لە بەیاننامەکە ئەوە خراوەتەڕووئامادەکردنی بودجە کارێکی تەکنیکیی وردە و تێیدا وەزارەتەکان و دامودەزگاکان و ئاژانسەنێوەدەوڵەتییەکان بەشدارن لە ئامادەکردنی، ماوەیەکی زۆری پێویستە تاوەکو ئامادە دەکرێت، ئەو ئامادەکردنەش ناکرێت بەبێ ئاماژەکردنبە داتا و سیاسەتی ستراتیجیی دەوڵەت وەکو کاخەزی سپی، کە حکومەتی پێشکەشی کردووە“.

 

ئاشکراکردنی رەشنووسی بودجەی 2021 بۆ دەزگاکانی راگەیاندن بەر لە کاتی خۆی لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بەکارێکینابەرپرسیارانەناوبراوە و دەشڵێت، ئەمە وادەکات وەزارەتەکان نەتوانن بێلایەنانە رای خۆیان بخەنەڕوو تاوەکو لە دانیشتنی رۆژی شەممەداهەموار بکرێت.

 

وەزارەتی دارایی عێراق داوادەکاتکەس سەرنج نەداتە سەر ئەو لێدوانانەی لە دوو رۆژی داهاتوودا لەسەر بودجە دەگوترێن، چونکەباشترین شوێن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە، ئەنجوومەنی وەزیرانە؛ پاش پەسندکردنیشی دەنێردرێت بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەمەشرێوشوێنی یاسایی دروستە لەسەر بودجە، نەک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان“.

Back to top button