پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و دزی راگەیاند

لە درێژەی کاروچالاکیەکانی پۆلیسی هەولێر بۆ پاراستنی ئەمنیەتی هەولێر راگه‌یاند کە دوو كه‌سی كه تۆمه‌تبارن به دزینی ماتۆڕ سكیل وبه‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر دەستگیر کرد.
لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی عەنكاوە، دوو تۆمەتباریانبە ناوەكانی (ح.گ.ح) و (ن.ف.ح) بە تۆمەتی دزینی دوو ماتۆڕسكیل و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرد.
هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: تۆمەتبارەكان لە كاتی دەستگیركردنیاندا بڕێك ماددەی هۆشبەریان لە جۆری (كریستاڵ) پێگیراوە ودانیانیاناوە بە تاوانەكەیاندا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەكانی (446) و (14)ی ماددەی هۆشبەر لە یاسایسزادان، تۆمەتبارەكان ڕاگیران و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.