کازمی بانگهێشتی ئەردۆگان دەکات بۆ بەغدا
دوای ئەوەی ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر بانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەردانی تورکیای کرد و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەرۆکی کۆبونەوەکەیان راگەیاند و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش رایگەیاند رێگە بەهیچ لایەنێک نادەین خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێکانمان بەکاربهێنێت.
هەروەها لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا راشیگەیاند: ئەمەی پێشتر لەناوچەی شنگال و سەر سنووری عێراق و سووریا روویدا،هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ ڕێگەگرتن لەو رێکخراوانە، لە هاتنە نێو خاکی عێراق و هەوڵی دزەکردنی نێو خاکی هەرێمی کوردستان.
سەرۆک وەزیرانی گوتیشی: داوامان لە رەجەب تەیب ئەردۆغان،سەرۆک کۆماری تورکیا کرد، سەردانی بەغدا بکات.