پیلانه‌كانی دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئاشكرا ده‌كرێن
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/12/jhgjklkklk.jpg)
خواكوڕك
پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ینێت، له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ هاوپەیمانی نیشتیمانی عێراقی بڕیار درا دوو لیژنە پێكبهێنرێت بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام هه‌ست به‌بوونی پیلانه‌كان له‌ناوخۆ و ده‌روه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی كۆبوونه‌وه، له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی وته‌بێژی پارتی رایگه‌یاند، له‌ماوه‌یه‌كی نزیك دوو لێژنه له هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنرێت و سه‌دانی به‌غدا ده‌كه‌ن.
وته‌بێژی پارتی ده‌شڵێت، لیژنەیەكیان لەنوێنەری حیزبە سیاسییە كوردستانییەكان پێك دێت، كە گفتوگۆ دەكەن لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا بەپرسی سەربەخۆییشەوە، لیژنەی دووەمیش تەكنیكیە و حكومەت بۆ پرسە ئیدارییەكانی لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ دەكات.
دوێنی سێ شه‌مه شاندێكی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له گردی زه‌رگه‌ته كۆبوونه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له راگه‌یانروێكدا ده‌ڵێن، به مه‌رجی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی چاكسازی له حكومه‌ت به‌شداری شاندی دانوستانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كه‌ن.