وەزیری پێشمەرگە دەبێت پەکەکە بزانێت کە هێرشکردنە سەر پێشمەرگە خزمەت بە خۆیان ناکات
دوای ئەوەی چەکدارانی پەکەکە هێرشیانکردە سەر پێشمەرگە هێرشەکە کاردانەوەی گەورەی بەدوقی خۆیدا هێنا بەجۆرێک وەزیری پێشمەرگەئەمڕۆ لەمیانەی بەر راگرتنی ساڵڕۆژی ئاڵای کوردستان رایگەیاند کە ھێرشەكانی پەكەكە بۆ سەر پێشمەرگە و ھەرێمی كورستان نە خزمەتیخۆیان و نە خزمەت بە ئێستا و نە بە ئایندەی كوردستان ناكات.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی ھەریمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە بارەی هێرشەکانی پێشمەرگە رایگەیاند: دەبێت ھەموو لایەك وانە و پەندی لە مێژوو وەرگرتبێت و دەبێت پەكەكە بزانێت ھێرشەكانی نە خزمەت بەخۆیان و نە بە ئێستای ھەرێمیكورستان و نە خزمەتی ئایندەی كوردستان دەكات.
ههروهها وەزیری پێشمەرگە گوتی: ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیمان لە ھێرشەكانی پەكەكە ئاگادر كردووەتەوە.