نرخی زێڕ لەبەرزبوونەوە بەردەوامە

نرخی زێڕ لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان لەبەرزبوونەوە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە بەجۆرێك دوێنێ نرخی زێڕی عەیار 21 گەیشتە 350 هەزار دیناری عێراقی، لەكاتێكدا رۆژی پێشتر نرخی زێڕی عەیار 21 لە بازاڕەكان 343 هەزار دیناری عێراقی بوو.

بەپێی ئەو نرخانەی لقی هەولێری سەندیكای زەڕەنگەران بڵاویكردۆتەوە (یەك ئۆنسی زێڕ 31.1 گرام بە 1876 دۆلارە، نرخی زێڕی عەیار 24 بە 400 هەزار دیناری عێراقییە، نرخی زێڕی عەیار 22 بە 366 هەزار دینارە، نرخی زێڕی عەیار 21 بە 350 هەزار دینارە، نرخی زێڕی عەیار 18 بە 300 هەزار دینارە”.

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ هاوكاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەهەرێمی كوردستان بەجۆرێك لەماوەی هەفتەیەكدا نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی نزیكەی 7 هەزار دینار بەرز بۆتەوە واتە نرخی 100 دۆلار لە 123 هەزارەوە گەیشتە 130 هەزار دینار، پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەكەش دەكرێت.

Back to top button