سەرۆکی فەرەنسا : لەبنەبڕكردنی كۆرۆنا بەردەوام دەبین
ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی لەگەڵ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لە بنبڕكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومەتیش لەماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا پاڵپشتی گەشەی ئابوریی وڵات دەكات.
ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا لە تویتێكدا رایگەیاندووە، وڵاتەكەی لەگەڵ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لە بنبڕكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومەتیش لەماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا پابەند دەبێت لەپاڵپشتیكردنی گەشەی ئابوریی وڵات بەڕیژەی 0.55 % دا.
لێدوانەكەی ماكرۆن لەكاتێكدایە خۆی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشكدایە، پێشتریش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا و بۆریس جۆنسۆن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا تووشی كۆرۆنا بوون.