بایدن پشكنینی كۆرۆنای بۆ كرا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/10/webste-qalb-wena-182.jpg)
گوتەبێژی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێدراوی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ئەنجامی تاقیکردنەوەیەکی نوێی ڕاگەیاند کە ئەنجامی داوە،
دوای ئەوەی یاریدەدەرێکی نزیکی بەركەوتنی لەگەڵ کۆرۆناڤایرۆسی نوێ ھەبوو بە گوێرەی هەواڵی ڕۆیتەرز ، ” کێیت بێدنگفیلد ” ی گوتەبێژ گوتی ئەنجامی تاقیکردنەوەی کۆرۆنا بۆ بایدن نەرێنی بووە .
بایدن پشکنینی بۆ کراوە دوای ئەوەی نووسینگەی سەرۆکی هەڵبژاردنی ئەمریکا ڕایگەیاند کە سەرۆکی پارتی دیموکراتی سیدریک ڕیچمۆند ی لویزیانا کە بایدن وەک گەورە ڕاوێژکاری خۆی دەستنیشانی کردووە ، دەستنیشانکراوە کە نەخۆشی كۆرۆنای ھەیە .