حه‌شدی شه‌عبی ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ سه‌ر سنووری عێراق سوریا فراوانتر ده‌كات
خواكوڕك
میلشیا چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له رێگه‌ی په‌رله‌مانتاران و وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ و میدیاكان، ده‌یه‌وێت هه‌ڵمه‌تێك ده‌سپێبكات بۆ فشارخستنه سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی بۆئه‌وه‌ی رێگه به چوونه ناو شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ریان پێ بدات.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ده‌ست میدیاكانی نزیك له‌به‌ره‌ی عه‌ره‌بی سونی كه‌وتووه كه ساڵح موتڵه‌گ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات هاتووه، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌یانه‌وێت به‌درێژایی شاری موسڵ سنوره‌كانی نێوان سوریا و عێراق كۆنتڕۆل بكه‌ت.
دوای ده‌سنیشان كردنی قاسم ئه‌عره‌جی بۆ پۆستی وه‌زیری وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی عێراق، میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی چانسی جموجۆڵی زیاتریان بۆ ره‌خساوه له ساحه‌ی عه‌سكه‌ری عێراق به‌تایبه‌ت له شاری موسڵ.
پێشتر فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاندبوو، حه‌شد دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتمانی و یاسایییه، هیچ شتێك ناتوانێ ڕێگری له‌وه بكات هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بچنه نێو ته‌له‌عفه‌ر یان هه‌ر شوێنێكی دیكه.