پزیشکێک بۆ شێرکۆ عەبدوڵلا تۆ پێشتریش رەفیق حزبی بویت و دژ بە کوردبوون بویت

دوای ئەوەی نووسەری ئاراستەکراوی سلێمانی شێرکۆ عەبدوڵلا کە لە ئێستادا سەرپەرشتی چەند پەیجێکی فەیکی یەکێتی دەکات لەنوسینێکدا هێرشی کردە سەر نەتەوەی کورد، پزیشکێک وەڵامی دەداتەوە و دەنووسێت پێشتریش تۆ رەفیق حزبی بویت و باوەڕت بەکوردبوون نەبووە.

یەکێک لە پزیشکەکان کە نەیویستووە ئاماژە بە ناوەکەی بدەین چیرۆکی ئەو رۆژە دەگێڕێتەوو کە شێرکۆ عەبدوڵڵا دەڵێت رەفیق حزبی بەعسمکە چیرۆکەکە بەو شێووەیە دەنوسێت:”لە ساڵی 1980 دا، لە نەخۆشخانەی ڕزگاری کۆبونەوەیەک ساز کرا بۆ هەموو پزیشکەکانی سلەیمانی کە ژمارەیان 165 پزیشک بوون. زۆریان ئێستا ماون بە سەرپەرشتی دکتۆر محەمەد باقر کە بەرپرسی سەندیکای پزیشکان بوو، لەگەڵ ئەندامێکی باڵای حیزبی بەعسی فاشست، کە وەرەقەیەکی سپی دابەشکرد بە سەر ئەوانەی لە کۆبونەوەکەدا بوون.

وتی هەریەکە ناوی خۆتان بنوسن، ئەگەر بەعسین پلەی حیزبایەتیتان بنوسن. من لە دواوەی قاعەکە دانیشتبووم، جگە لە من و پێنچ پزیشکی تر، نووسیمان کە بێلایەنین ئەوانی تر نووسیان بەعسین. کاتێ وەرەقەکە گەڕایەوە لای بەرپرسە بەعسییەکە، وتی: زۆرم پێ خۆشە، ئەتوانم بڵێم هەمووتان بەعسین، بەڵام چەند ناوێکی کەم دەبینم کە نوسیویانە بێ لایەنن، یەکێک لەوانە ئەتوانێ هەڵسێتە سەر پێ قسەی لە گەڵدا بکەم؟ من هەڵسام و پێی ووتم: تۆ بۆ بێ لایەنی؟ نازانی ئێمە وەکو حیزبی بەعس و نەتەوەی عەرەب چاکەمان زۆر بەسەر کوردەوە هەیە؟ حوکمی زاتیمان داوە بە ئێوە، لە تورکیا و ئێران و سوریا کورد ناتوانێ بە کوردی قسە بکات، جلی
کوردی لە بەر بکات، قوتابخانەیەک نییە بە کوردی
بخوێنن؟! وتم: من ئەوە چاک ئەزانم، بەڵام کورد
گەورەترین چاکەی بەسەر نەتەوەی عەرەبەوە هەیە،
ئەگەر سەڵاحەدینی ئەیوبی نەبوایە کە کورد بوو، نەتەوەی عەرەب ئێستا کیانی نەدەبوو! بە منی وت: دانیشە. دەستی کرد بە مەدحکردنی صڵاحەدینی ئەیوبی و دوای من دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵا دەستی بەرزکردەوە بە پەرپرسە بەعسیەکەی وت: ڕەفیقی قەسیمەم. نەقڵی حیزبیەکەم تا ئێستا لە قەزای دوکانەوە نە گەیشتۆتەوە سلەیمانی! وتی: پلەی حیزبیت چییە؟ ووتی: نەصیر موتەقەدیمم! پاڵێوراوم بۆ ڕفیق حیزبی!
دوای ئەو کۆبونەوەیە، بە دە ڕۆژ بەندە نەفیی شاری سەماوە کرام و تا ساڵی 1988 دوای ئەوەش هەڵهاتوی سەربازی بووم. دوای ڕاپەرینی ساڵی 1991 من دکتۆرێکی ئاسایی بووم و دکتۆر شێرکۆ کرا بە بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلەیمانی!

Back to top button