ئیبراهیمۆڤیچ بۆیەکەمجار نهێنی بەرزبوونەوەی ئاستی لە دوای تەمەنی 30 ساڵی ئاشکرا دەکات

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بۆیەکەمجار نهێنی بەرزبوونەوەی ئاستی لە دوای تەمەنی 30 ساڵی دەدرکێنێت و باسی لایڤ ستایلی خۆی دەکات.

ئیبراهیمۆڤیچی 39 ساڵان کە لەم وەرزە لەگەڵ ئەیسی میلان ئاستێکی بەرز پێشکەرش دەکات، لەبارەی بەرزبوونەوەی ئاستی لە دیمانەیەکی لەگەڵ ماڵپەڕی یوێفا دەڵێت ‘من ئێستا تەمەنم 39 ساڵانە، گەرچی پێویستم بە کارکردن نەماوە و کاتی وازهێنانمە بەڵام هێشتا من تامەزرۆم بۆ یاریکردن، من هێشتا لە ئاستی خۆم رازی نیم و دەمەوێت باشتر بم، بەڵام ئەو یاریزانانەی لە تەمنی مندان یان پیشت وازیان لە یاریکردن هێناوە لەم تەمەنەی مندا ئاستیان وەکو من بەرز نییە’.

هەروەها ئیبرا دەڵێت ‘کاتێک یاریزانی تەمەنی دەبێتە 30 ساڵ لە وازهێنان لە یاریکردن نزیک دەبێتەوە بەڵام من دوای تەمەنی 30 ساڵی باشتر بووم، گوێم لێبووە یاریزانانی ئەمریکی ساڵانە زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار خەرج دەکەن بۆ ئەوەی پارێزگاریی لە جەستەیان بکەن، بەڵام من هیچ خەرج ناکەم بۆ ئەمە’.

سوڵتانە سوێدییەکە دەڵێت ‘نهێنییەکە لەوەدا نییە تۆ چەند خەرج دەکەی، بەڵکو پەیوەندی بە بیرکردنەوەتەتە، پەیوەندیی بەوەوە هەیە تۆ تا چەند ئامادەی قوربانی بدەی، ئایا تۆ چیت دەوێت و چۆن بیر دەکەیتەوە’.

ئیبرا نهێنییەکە دەدرکێنێت و دەڵێت ‘ئێستا من لە جاران زیاتر دەخەوم بۆ ئەوەی بە خێرایی توانای خۆم بۆ بگەڕێتەوە، ئێستا من دوو بۆ سێ رۆژم پێویستە بۆ ئەوەی ماندووێتییەکەم دەر بکەم، چونکە ئیستا من خێراتر ماندوو دەبم، تاکو ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەم بیر لە وازهێنان لە یاریکردن ناکەمەوە’.

ئیبراهیمۆڤیچ لەم وەرزەی سێریا ئەی لەگەڵ رۆسۆنێری لە 8 یاریی 10 گۆڵی کردووە و یانەکەی و خۆی پیشەنگی یانەکان و گۆڵکارانن.

Back to top button