ئێران بڕیار و سزایه‌كی قورس به‌سه‌ر كۆڵبه‌ران ده‌سه‌پێنێت

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ر له‌دیوی ئێران به‌ هۆی قورسی باره‌كه‌یان و زۆری به‌فربارینه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا، ده‌نگانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه‌، حكومه‌تی ئێرانیش بڕیارێكیان به‌سه‌ر داده‌سه‌پێنێت.

كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ دژی ئه‌و ناره‌زایه‌تیه‌ی كۆلبه‌ران هه‌یانه‌ و بۆ میدیاكانی دیوی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و دیوی ھەرێمی کوردستان ده‌ری ده‌بڕن، بڕیاریدا سزای زیندانی كردن و پاره‌یه‌كی زۆر بسه‌پێنێت به‌سه‌ریاندا.

ژماره‌یه‌كی زۆری هاولاتیانی كورد له‌ شاره‌كانی سنوری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانیان ناچارن زیاتر له‌ 100 كیلۆگرام كه‌ل و په‌ل به‌ كۆڵ له‌دیوی ئێرانه‌وه‌ بگوازنه‌وه‌ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش چه‌ندین جار تووشی مه‌رگ و كێشه‌ی مه‌ترسیدار ده‌بنه‌وه‌.

حكومه‌تی ئێران له‌ نوێترین كادانه‌وه‌یدا به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆڵبه‌رانه‌ و بۆ داپۆشینی كێشه‌كانی ئابووری و نه‌بوونی كار و خراپی بژێوی ژیان له‌ناوه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌، رۆژ دوای رۆژ بڕیاری تووندتر به‌سه‌ر ئه‌و كۆڵبه‌رانه‌ ده‌سه‌پێنێت.

Back to top button