کەشناسی : کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له كاته‌كانى شه‌ودا بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یه‌كشه‌ممه، له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ ساماڵ ده‌گۆڕێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.