به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بووتڵێكی ئۆكسجینه‌وه‌ له‌ باكوری كوردستان هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا

بەهۆى تەقینەوەى بوتڵێکى ئۆکسجین لە نەخۆشخانەیەک لە دیلۆکى باکورى کوردستان، هەشت کەس گیانیان لەدەستدا.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر (04:45)، بوتڵێکى ئۆکسجین لە نەخۆشخانەیەکى تایبەت لە دیلۆکى باکورى کوردستان تەقیەوە و هەشت توشبوى کۆرۆنا کە لەژێر چاودێریى پزیشکیدابوون گیانیانلەدەستدا.

تەقینەوەى بوتڵى ئۆکسجینەکە لە یەکەی چاودێری چڕی بەشی تووشبووانى کۆرۆنا لە زانکۆى (سانکۆ) بوە کە نەخۆشخانەیەکى تایبەتە و جگە لە گیانلەدەستدانى هەشت توشبوى کۆرۆنا ژمارەیەک توشبوى دیکەى کۆرۆنا برینداربون.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ژمارەى توشبوانى کۆرۆنا لە تورکیا لە ماوەى دوو هەفتەى رابردودا زیادی کردوە و زۆرینەى نەخۆشخانەکان بەتەواوى پڕ بون لە توشبوانى کۆرۆنا.

Back to top button