شەرو پێکدادان لە نێوان هەسەدە و چەکدارەکانی سەربە تورکیا بەردەوامە
کینۆ گابریێل، گوتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە لێدوانێکی میدیاییدا باس لە بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکان دەکات لە نێوان هیزەکانی سووریای دیموکرات و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە عەین عیسا
کینۆ ئاشکرای دەکات هێزەکانی هەسەدە بە توندی وڵامی هێرشی چەتەکانی تورکیایان داوەتەوەو تۆپبارانەکانیش هەروا بەردەوامن .
گوتەبێژی هەسەدە گوتی : ئامانجی هێرشی هێزەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر عەین عیسا و گوندەکانی دەورووبەری ، بۆ تاڵانی و ڕاووڕوتە ، بەڵام هێزەکانی هەسەدە تا ئێستاش نەیانهێشتووە بە ئامانجیان بگەن